سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئاماری كۆرۆنا گۆڕانكاری بەسەردا هات

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 1312 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5310 كەسیش چاكبوونەتەوە و 33 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 547 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1312 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 95 و سلێمانی 66 و هەولێر 41 حاڵەت و دهۆك 253 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 5310 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 537 و هەولێر 280 و دهۆك 185 و كەركوك 188 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 33 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 4 و هەولێر 6 دهۆك 1 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 22072 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە