سەردێر

گەشتوگوزاری هەولێر؛ بە9 مانگ نزیكی تەواوی دوو ساڵی ڕابردوو گەشتیاران سەردانیان كردووە

خەڵك
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و بەراوود بەهەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادیكردووە و دەشڵێت،”لەماوەی 9 مانگی ڕابردوودا، نزیكی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە هەولێرەوە”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، نزیكەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم، بەراود بەهەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادی كردووە و بەپێی ئاماری گەشتیاریی هەولێر، لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا، نزیكی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاكەوە.

هاوكات، ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئەم مانگە، 1 ملیۆن و 723 هەزار و 188 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، لە كاتێكدا تەواوی ساڵی 2020 تەنیا 882 هەزار و 248 گەشتیار هاتبوون. واتە بەم نۆ مانگە 49% ڕێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆی تەواوی گەشتیارانی ساڵی 2019 و 2020 لە پارێزگای هەولێر، 1 ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار بووە.

‎May be an image of ‎دەق‎‎





هەلبژاردە

گرنگترینەکان