سەردێر

خواردنەوەیەكی گازی، گەنجێكی 22 ساڵی كوشت

لە ماوەی 10 خولەكدا یەك لیتر و نیو كۆكاكۆلا ی خواردووە

خەڵك
بەهۆی كۆبونەوەی گازی خواردنەوە گازییەكان لەلەشیدا، گەنجێكی چینی 22 ساڵ گیانى لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە 2021.9.25 رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، گەنجێكی چینی بەهۆی خواردنەوەی (1.5) لیتر كۆكاكۆلا لەماوەی تەنها (10) خولەكدا، گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: لەماوەی كەمتر لە كاتژمێرێك دوای خواردنەوەی كۆكاكۆلاكە، گەنجە‌ چینییە (22) ساڵیەكە هەست بە ئازارێكی زۆر دەكات لە ناوسكیدا و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی پەكینی دەكەن.

سەرچاوەیەكی تەندروستی لەنەخۆشخانەكەوە بۆ رۆژنامەكەی ئاشكرا كردووە، لەكاتی گەشتی نەخۆشەكە بۆ هۆڵەكانی چارەسەركردن لێدانەكانی دڵی بەرز و نزمی زۆریكردووە و دووچاری پاڵەپەستۆی خوێن بووە و هاوكات خێرایی هەناسەدانیشی بەشێوەیەكی ناتەندروست بووە ‌.

پزیشكانی نەخۆشخانەكە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، لەرێگەی پێدانی دەرمانەكانی چارەسەر بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی جگەر و بەشەكانی دیكەی لەشی نەخۆشەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خواردنەوە گازییەكە جەستەی لاواز كردبوو دوای تەنها (18) كاتژمێر گیانی لەدەستدا.