سەردێر

ئەو كەسەی دزی لە مزگەوتەكەی هەولێر كردبوو دۆزرایەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، ئەو كەسەی دزی لە مزگەوتێك كردبوو دەستگیر كراوە.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ر. م) قۆڵبەست کرد، کە لە مزگەوتێکی هەیکەل لە کۆمەڵگای شاوێس سەرقاڵی دزینی کەلوپەلی کارەبایی بوو.

ڕاشیگەیاند، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە.

May be an image of standing and indoor