سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 25-9-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 450 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 720 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.