سەردێر

بۆ كارتی دەنگدان فەتوایەك دەركرا

خەڵك-
هەریەكە لە مەرجەعی باڵای شیعەكان و كۆمەڵەی فیقهی عیراقی (سوننە) ڕایدەگەیەنن، كە فرۆشتنی كارتی دەنگدان حەرامە و پێشێلكردنی مافی تاكەكەسییە.

نووسینگەی ئەیەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق بڵاویكردەوە، كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە كارتی دەنگدان كڕین و فرۆشتنی پێوەبكرێت.

لای خۆشیەوە، كۆمەڵەی فیقهی سوننە لە عێراق لە فەتوایەكدا ڕایگەیاندووە، هەر هاووڵاتیەك كارتی دەنگدانەكەی بفرۆشێت بە هەر هۆكارێك بێت پارەكەی حەرامە، چونكە ئەو كارەتە تایبەتە بەمافی ئەو هاووڵاتییە و دەچێتە چوارچێوەی پێشێلكردنی مافی تاكەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر كاندیدێك پەنا بۆ ئەو كارە ببات، ئەوە دەچێتە چوارچێوەی گەندەڵییەوە و دەستەی نەزاهە دەبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكات و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش پێویستە ئەو كاندیدە لەپڕۆسەی هەڵبژاردن دووربخاتەوە.