سەردێر

لە عێراق، هێرشكرایە سەر كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا

خەڵك-

شەوی ڕابردوو كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا هێرشی كرایەسەر و تاكو ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئاژانسی (تەسنیم) بڵاویكردەوە، شەوی راِبردوو لە شاری ناسریە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی عێراق هێرش كراوەتە سەر كاروانێكی هێزەكانی ئەمریكا.

بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا هیچ گروپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لەئەستۆ نەگرتووە و زیانەكانی هێرشەكەش ئاشكرا نەكراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی ڕێككەوتنێك لەنێوان ئەمریكا و عێراق تاكو كۆتایی ئەمساڵ دەبێت ئەمریكا، عێراق چۆڵ بكات.

كاروانەكانی سوپای ئەمریكا چەندین جار هێرشیان كراوەتە سەر و كۆتاجاریش لە 12ی سێپتێمبەر بوو، كە هێرش كرابووە سەر كاروانێكی ئەمریكا لە ناوچەی سەماوە و دیوانییە.