سەردێر

لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر كارەساتێكی هاتووچۆ 10 كەسى كردە قوربانی

خەڵك-
شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر پردی گۆپاڵ لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر- دهۆك ڕوویدا و بەهۆیەوە 10 كەس بوونە قوربانی.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، شەوی ڕابردو لەكاتژمێر30و11ی شەو لەسەر پردی گۆپاڵ، كەشاری هەولێر بەشاری دهۆك دەبەستێتەوە و ئێستا بەشێكی تەواونەبووە و لەژێر دروستكردندایە پێكدادانێك ڕوویدا لەنێوان تۆیۆتا كرۆلایەك و فۆرد مۆستانگێك.

ڕاشیگەیاند، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسیش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەیەكی كوشندەی شۆفێری تۆیۆتا كرۆلاكە، چونكە زۆر بەخێرایی لێیخوڕیبوو لەسەر پردەكە، كەئەمەش وایكردبوو كۆنتڕۆڵ لەدەست بدات و بچێتە سایدی بەرامبەر، لەو كاتەش فۆرد مۆستانگەكە لەدهۆك بەرەو هەولێر دەهات بەخێرایی خۆی پیابكێشێت و لەپردەكە فڕێی بداتە خوارەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، هێمنی و ئارامی ئەو دوو سیفەتەن، كەدەبێت لەشوفێردا هەبن بەتایبەتی لەكاتی كەوتنە ناو قەرەباڵغیەك یان شوێنێكی كاركردن.

May be an image of standing, car and outdoorsMay be an image of car and outdoorsMay be an image of outdoors