سەردێر

دارایی دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆران دەكەن بە بێ‌ لێبڕین.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوول، مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی تەندروستی بەبێ‌ لێبڕین و بەڕێژەەی 100% دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لەم هەفتەیەدا مووچەی پێشمەرگە و هێزەكانی 70 و 80 و زێرەڤانی و وەزارەتی دارایی و خانەنشینانی سەربازی و كەسوكاری شەهیدان خەرج دەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی، لە ماوەی 10 ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و سەرۆكایەتی و خانەنشینان دابەش دەكرێت.