سەردێر

بوومەلەرزە شارێكی هەرێمی كوردستانی هەژاند

خەڵك-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆك-ی هەژاندووە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكد، لەكاتژمێر 2:43 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2021/9/25 بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.3 پله ڕێختەر لەقوڵایی 10 كیلۆمەتر سنوری پارێزگای دهۆك-ی لەرزاندەوە.

ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەكە لەگوندی (ئەبوغولار) بووە لە باكووری ڕۆژئاوای شاری موسڵ (تەلەعفەر) و بە دووری 61 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی زاخۆ.