سەردێر

چین، بەهای بیتكۆینی هێنایە خوارەوە

خەڵك-

بەهای بیتكۆین بە نزیكەی ڕێژەی لە سەدا هەشت بەهاكەی لەدەستدا و بۆ ٤١ هەزار دۆلار دابەزی.

١٠ دامەزراوەی گشتیی چین كە بانكی ناوەندیی چین و وەزارەتی ئاسایشی گشتی لەنێودان لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییان لە مەترسییەكانی دراوی ئەلیكترۆنی “رێوشوێنی توند” دەگرنەبەر.

ئاشكراشیدەكەن، تیشك دەخەینەسەر ئەوەی بەمەبەستی كۆتاییهێنان بە “دەستكەوتی بێ ڕەنج و ماندووبوون” بە دراوی ئەلیكترۆنی ئەو دامەزراوانە بەیەكەوە كار دەكەن و جەخت لەوە كراوەتەوە كە پێویستە مامەڵەكردن بە دراوی ئەلیكترۆنی وەك تاوانەكانی كۆكردنەوەی داهاتی نایاسایی و سپیكردنەوەی پارە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

لە دوای ئەم راگەیەندراوە هاوبەشەوە بەهای بیتكۆین بە نزیكەی رێژەی لە سەدا هەشت بەهاكەی لەدەست دا و بۆ ٤١ هەزار دۆلار دابەزی.