سەردێر

ڕێباز حەملان: ڕیفراندۆم ستراتیژیترین ھەنگاوی چارەنوسسازی كورد بوو لە مێژوودا

خەڵك-

ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، ڕیفراندۆم ستراتیژیترین ھەنگاوی چارەنوسسازی گەلی كورد بوو لە مێژوودا، بەرێبەرایەتی سیمبولی كوردایەتی و نیشتمانپەروەرێتی، سەرۆك مەسعود بارزانی.

ڕێباز حەملان ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، زۆربەی ھێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەكان لەگەڵی بوون و بانگەشەیان بۆ ڕیفراندۆم كرد.
وتیشی”ڕیفراندۆم بەری ڕەنجی خوێنی شەھیدان و قوربانیانی ئەنفال و ھەڵەبجەی شەھیدە، دەرئەنجامی شۆرشە یەك لە دوای یەكەكانی مێژووی كوردبوو، تنۆكی ئارەقی خەبات و ماندوێتی پێشمەرگەو میللەتی كوردەو ڕۆژێك دێت بەرھەمەكەی دەچنینەوە، ئەو رۆژەش زۆر دوور نییە”.
سبەینێ ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستانە، كە زیاتر لە 90% دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و كەركوك دەنگیان بە “بەڵێ” دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڵام پڕۆژەكە لەباربرا.