سەردێر

ئێران هۆشداری توند دەداتە بەرپرسانی هەرێم

بنكەو بارەگاكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و حزبەكانی ڕۆژهەڵات دەكاتە ئامانج

خەڵك-

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران هۆشداری دەداتە بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان.
ئاژانسی سەداو سیمای ئێران بڵاویكردەوە، ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ئاشكرایكرد، هەموو گروپەكانی دژە شۆڕشی ئێران لە ناوچەكە دەبێت ئەوە بزانن لە ئەگەری دروستكردنی هەر مەترسییەك بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوا ڕووبەڕووی هێزە چەكدارەكانی ئێران دەبنەوە و وەڵاممان دەبێت.
وتیشی”هۆشداری دەدەینە بنكەو بارەگاكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە هەرێمی كوردستان لە ئەگەری دروستكردنی هەر نائارمییەك بۆ سنوورەكانی ئێران بە توندی ڕووبەڕوویان دەبینەوە”.
جەختی لەوەش كردەوە، بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی لەنێوانمان هەیە پێویستە گروپەكانی دژە شۆڕ لە هەرێمی كوردستان بە زووترین كات دەربكرێن.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەرپرسانی حزبەكانی دیموكرات ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، تاكو ئێستا حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی داوای چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئێمەیان لە هەرێم نەكردووە.