سەردێر

دوواین ئامار و زانیاری تووشبووانی كۆرۆنا

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 231 ملیۆن و 622 هەزار و 226 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 231 ملیۆن و 622 هەزار و 226 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 745 هەزار و953 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 208 ملیۆن و 287 هەزار و 328 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 43 ملیۆن و 541 هەزار و 811 كەس و 703 هەزار و 58 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2017 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.