سەردێر

هەرێم.. ژمارەی ئەو كەسانە ئاشكرا كرا كە ڤاكسینیان وەرگرتووە

نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی ڤاكسینیان وەرگرتووە، زۆرینەش ڤایزەریان وەرگرتووە

خەڵك
تا ئێستا نزیكەی یەك ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستان ڤاكسینیان وەرگرتووە، زۆرینەش ڤاكسینی ڤایزەریان وەرگرتووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستا ڤاكسینیان وەرگرتووە بریتین لە (911،320) هەزار كەس.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، ئەو كەسانەش كە تا ئێستا ناویان لە سیستەمی وەرگرتنی ڤاكسینی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە بریتییە لە (950،418) هەزار كەس.

فەرمانگەكە داواش لە هاووڵاتیان دەكات ناوی خۆیان بۆ ورگرتنی ڤاكسین تۆمار بكەن ، چونكە ڤاكسین لە مەترسی پەتای كۆرۆنا دەتپارێزێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە زۆرینەی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان ڤاكسینیان وەرگرتووە لە جۆری ڤایزەر بووە.