سەردێر

عیراق سێ‌ شەممەی داهاتوو دەكاتە پشووی فەرمی

خەڵك-
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ڕۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو وەك پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت.


بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ڕۆژی سێ‌ شەممە ڕێكەوتی 28ی ئەیلولی 2021، وەك یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (د.خ)، كرایە پشووی فەرمی”.

هەر لە بەیاننامەكەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا هاتووە”لە هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت دەوام ڕادەگیرێت، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان”.