سەردێر

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

خەڵك-
.وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت


بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1236 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1063 كەسیش چاكبوونەتەوە و 19 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 8 هەزارو 449 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 286 كەس وسلێمانی 574 كەس و دهۆك 278 كەس و هەڵەبجە 30 كەس و لە گەرمیان 45 كەس و ڕاپەڕین 23 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 19 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 6 حاڵەتییان لە هەولێر و 8 حاڵەتیان لە سلێمانی و 4 حاڵەت لە دهۆك و 1 حاڵەت لە هەڵەبجە تۆماركراون.