سەردێر

هاتووچۆی گەرمیان؛ پێنج ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و چوار كەس برینداربوون

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگەی پشتێنەی شاری كەلار بەهۆی پێكدادانی پێنج ئۆتۆمبێلەوە چوار كەس برینداربوون، بریندارەكانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر ڕێگەی پشتێنەی شاری كەلار (حەولی) بەهۆی پێكدادانی پێنج ئۆتۆمبێلەوە چوار كەس برینداربوون ئۆتۆمبێلەكان لەجۆری (مان تەنكەر+ دایو صاڵون+ مارسیدس بارهەڵگر+ نیسان سەنترا+ جێب چیرۆكی) بووە .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە ، ڕوداوەكە لە بەرامبەر مەزادخانەی كەلار بووە و ئەو چوار كەسانەی برینداربوون، شۆفێری ئۆتۆمبێلی دایو صالون و شۆفێری مان تەنكەر و سەرنشینێكی لەگەڵ شۆفێری نیسان سەنترا كە بوون.

ئەوەشخراوەتەوەڕوو ، تیمەكانی هاتووچۆ گەشتونەتە سەر ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە، بریندارەكانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار.

‎May be an image of ‎road‎‎‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎road‎‎‎May be an image of ‎‏‏راوەستان‏، ‏ئۆتۆمبێل‏‏ و ‏‎‎road‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‎‎standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎