سەردێر

لیرەی توركی بۆ نزمترین ئاست لە مێژووی دراوەكەدا دابەزی

خەڵك-
نرخی خەرجی لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاردا بۆ نزمترین ئاست دابەزی، دوای ئەوەی بانكی ناوەندی توركیا بڕیاریدا نرخی سود داببەزێنێت.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (بلۆمبێرگ)، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی خەرجی دۆلار بەڕێژەی 1.07% و بۆ 8.74 لیرەی توركی بەرزبۆوە، بەر لەوەش دراوە توركییەكە 8.8017 لیرەی بۆ دۆلارێك تۆماركردبوو، ئەمەش بە نزمترین ئاستی دراوەكە لە مێژوودا دادەنرێت.

بەمشێوەیە، دراوی توركی نزمترین ئاستی پێوانەیی تۆماركرد، دوای ئەوەی بانكی ناوەندی توركیا بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو نرخی سودی سەرەكی دابەزاند، وێڕای داڕمانی پێشبینییەكان بۆ هەڵاوسان.

بانكی ناوەندی توركیا، بڕیاریدا نرخی سود 100 خاڵ داببەزێنێت، لەسەر بنەمای پرۆسەكانی سەرلەنوێ‌ كڕینەوەی (ئەلڕیبو)، لەپێناو هەفتەیەك، تا بگاتە 18%.