سەردێر

وڵاتێكی عەرەبی میوانداریی جامی جیهانی یانەكان دەكات

لە دوای پاشەكشەكردنی ژاپۆنە

خەڵك-
ڕاشد بن حەمید نعێمی، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیمارات ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەی میوانیداریكردنی ڕووداوە گەورەكانە لەسایەی بوونی توانایەك كە

دەیگەیەنێتە ئەو ئاستە.

ڕۆژنامەی (البیان)ی ئیماراتی لە زاری نعێمییەوە، بوونی وتوێژ و هەماهەنگی لەنێوان یەكێتی تۆپی پێی وڵاتەكەی و ئەنجومەنی وەرزشی ئەبوزەبی و یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ئاشكرا كرد، سەبارەت بە میوانداریكردنی كۆپی داهاتووی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەكان، لە پاش داوای لێبورنی ژاپۆن.

بە وتەی نعێمی”تائێستا بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە، بەڵام پێداگرن لەسەر میوانداریكردنی بۆنە گەورەكان”.

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیمارات، ستایشی میوانداریكردنی وڵاتەكەی كرد بۆ كۆپی دەیەمی پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا كە وابڕیارە لە ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بە تواناكانی ئیماراتيش كرد لەڕووی پێشكەشكردنی كۆپییەكی ناوازەی پاڵەوانێتییەكە.