سەردێر

مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی كۆبووەوە

خەڵك
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لەسەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراق كرد و لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ـی ئەیلولی ٢٠٢١لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراق كرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا، هەر ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لە١٠ـی ئۆكتۆبەری داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو.

‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏‎‎standing‎‎‏‎‎