سەردێر

تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 2953 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5335 كەسیش چاكبوونەتەوە و 44 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 25 هەزار و 195 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2953 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 195 و سلێمانی 672 و هەولێر 286 حاڵەت و دهۆك 278 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 5335 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 512 و هەولێر 350 و دهۆك 201 و كەركوك 163 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 44 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 9 و هەولێر 6 دهۆك 4 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 21993 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە