سەردێر

عومرەكارێكی كورد بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سعودیە گيانی لەدەستدا

خەڵك-
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان، گیان لەدەستدانی عومرەكارێكی كورد لە وڵاتی سعودیە ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە، عومرەكارێكی دانیشتووی هەرێمی كوردستان، لە پاش سەفەركردنی بۆ وڵاتی سعودیە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە، لە شاری مەككەی پیرۆز گیانی لەدەستدا.

وەزارەوتی ئەوقاف دەڵێت، عومرەكارەكە ناوی مستەفا سلێمان مستەفا مزورییە و دانیشتووی شاری دهۆكە و لە دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیك عەدبوڵڵا، كۆچی دوایی كرد.