سەردێر

قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەندرێت

خەڵك

فەرمانڕەوایانی رۆژئاوای كوردستان بڕیاریاندا قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنن.

فەرمانڕەوایانی رۆژئاوای كوردستان بڕیاریاندا لە رۆژی شەممەوە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەم بڕیارە بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنایە لە رۆژئاوای كۆرۆنا.

ئەم بڕیارەی رۆژئاوای كوردستان لە حاڵێكدایە سەرباری بەرزی ژمارەی توشبووانیش لە هێندێك وڵات، بەڵام لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا رێوشوێنەكان بەرە بەرە سووك دەكرێن و بە تەواوی داخستنیان نەهێشتووە.

هۆكاری نەهێشتنی بڕیاری داخستن بەهۆی پشت بەستنە بە پێدانی ڤاكسین بە تایبەت دەوڵەتانی خۆرئاوایی، بۆیە دەرگەی نێوەندەكانی خوێندن و بازاڕ و مۆڵ و شوێنەكانی گەشتیاری دووبارە كراونەتەوە.