سەردێر

بەنزین لەسلێمانی هەرزانبوو

 

خەڵک

چەند ڕۆژێکە داشکانێکی بەرچاو لەنرخی بەنزینی نۆرماڵ لەسلێمانی دەبینرێت.

پاش گەیشتنی بەنزینە نۆرماڵەکەی حکومەتی عێراقی، کە بە ٦٩٠ دینار فرۆشرا، نرخی بەنزینە نۆرماڵەکەی دیکەش لە ٨٠٠ دینارەوە بۆ ٧٥٠ دینار دابەزی.

هاوکات نرخی بەنزینی نۆرماڵی کۆمپانیای کاریش بە ٧٣٠ دینار دەفرۆشرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە دەبێت بەنزینی نۆرماڵ یەک کوالیتی هەبێت، بەڵام لەئێستادا بەسێ نرخی جیاواز لەبەنزینخانەکان دەفرۆشرێت و جیاوازییەکەشی نازانرێت.