سەردێر

نۆكیا دەگەڕێتەوە

خەڵك

مۆبایلی نۆكیا خوازیارە بە خستنەكاری نەوەیەكی نوێی مۆبایل بگەڕێتەوە بازاڕ و شەڕی ركابەرەكانی بكات، دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە نێوبانگی خۆی لەدەستداوە كە بەر لە پازدە ساڵ بۆخۆی دروستكردبوو.

كۆمپانیای ئێچ ئێم دی گلوباڵ دەڵێت مۆبایلێكی نوێی نۆكیا لە جۆری G50 بە سیستمی ئەندرۆید بە نرخێكی گونجاو دەخاتەبازاڕەكانەوە لە ئەمریكا و ژمارەیەك بازاڕی دیكەی جیهان.

مۆبایلی نوێیەكە نرخی 299 دۆلاری لەسەرە و بەجۆرێك دروستكراوە دەتوانێت ركابەری هاوتاكانی خۆی بكات، ئەم مۆبایلە زیاتر بۆ بازاڕی ئەمریكا دروستكراوە.

ئەم مۆبایلە پاتری و شاشەی باشی بۆ دانراوە، خاوەنی 3 كامێرایە بە بەتوانای 5 مێگا پێكسڵ.