سەردێر

ساڵانە 7 ملیۆن كەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە دەمرن

خەڵك

بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تێدرۆس ئەدناهۆم گیبریسوس رایگەیاند پیسبوونی هەوا دەبێتەهۆی مردنی 7 ملیۆن كەس ساڵانە لە جیهاندا، ئەمە مەترسییەكەی زیاتر بووە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە كە نەخۆشی سییەكانی زیادكردووە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رۆژی چوار شەممە یەكەم رێنمایی خۆی بڵاوكردەوە لەسەر پیسبوونی هەوا لە 2005ەوە، كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی مردنە بە هۆی پیسبوونی هەواوە كە دەبێتەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن و هەناسەدان لە چوارچێوەی گواستنەوە بۆ سەرچاوەی وزەی خاوێن.

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی داواشی لە دەوڵەتان كرد رووبەڕووی مەترسییەكان ببنەوە بۆ پارێزگاری لە ژینگە و مرۆڤ.

پیسبوونی هەوا لە پاڵ گۆڕانی كەشوهەوا گەورەترین مەترسیی ژینگەیین بۆ سەر تەندروستی.

پەیوەست بە منداڵان پیسبوونی هەوا دەبێتەهۆی راگیرانی گەشەی سییەكان و سنوردانان بۆ فەرمانەكانی و هەوكردنی دەزگەی هەناسەدان و رەبۆ، لە گەورەكاندا دەبێتەهۆی جەڵتەی مێشك كە زۆرترین هۆكاری مردنی پێشوەختە بەهۆی پیسبوونی هەوای دەرەوە.