سەردێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 70 ئۆتۆمبێلی گوللە نەبڕی دایە پێشمەرگە

خەڵك
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٧٠ ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی سەربازیی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلوولی 2021، واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە تویتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، 70 ئۆتۆمبێلی گولـلەنەبڕی سەربازیمان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

وتیشی، ئەو هاوكارییەی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بەرنامەكانی پاڵپشتی و دارایی و پڕچەككردنی ئەمریكایە بۆ رووبەڕوبوونەوەی داعش.