سەردێر

هەفتانە 100 هەزار ژەمە ڤاكسین دەگاتە هەرێم

خەڵك
وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت؛ هەفتانە (100) هەزار ژەمە ڤاكسین دەگاتە هەرێم.


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەنگاوی باشمان ناوە لە پێدانی ڤاكسین بە هاووڵاتیان، لە ئێستاشدا دوو هێندەی هەفتەكانی رابردوو ڤاكسین دەگاتە هەرێم كە بڕەكەی (100) هەزار ژەمی هەفتانەیە.

وتیشی، ئامانجمانە زیاتر لە سێ ملیۆن كەس هەردوو ژەمەكەی ڤاكسین وەربگرن.