سەردێر

ئەمساڵ نرخی نەوتی خاو دەگاتە 90 دۆلار

خەڵك

وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عەبدول جەبار بۆ ئاژانسی بلۆمبێرگ پێشبینیكرد خواست لەسەر نەوت بەرزبێتەوە بەهۆی تەنگەژەی غازی سروشتییەوە، چونكە بەكارهێنەران لە جێگرەوەی سووتەمەنی دەگەڕێن.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت ئامادەن بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوتی خاو كە خواست لەسەری زیاد بێت لەلایەن بەركارهێنەرانەوە، ئەمەش بە مەرجی بوونی رێككەوتن لەنێو ئۆپێكدا.

نرخی نەوت لە ئەمساڵدا 45% بەرزبووەتەوە لەگەڵ باشبوونی ئابووری بەرە بەرە لەگەڵ دوای سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا و كەمكردنەوەی بەرهەم لەلایەن ئۆپێكەوە.

نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی رۆژی چوارشەممە بەرزبووەوە لەگەڵ پاشەكشەی نەوتی كۆگاكراودا.

گرووپی گوڵدمان ساكس پێشبینی دەكات نرخی نەوتی خاو بۆ 90 دۆلار بەرزبێتەوە بۆ یەك بەرمیل لە حاڵی زستانێكی سارد لە نیوەگۆی باكووری زەویی.