سەردێر

لە نیویۆرك سەرۆك كۆماری عیراق و وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە

خەڵك
سەرۆك كۆماری عێراق لە نیویۆرك لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازیكرد لە ئەمیر عەبدولهەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دراوسێ و پێویستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەبوارە جیاجیاكان و پتەوكردنی ھاریكاری ئابووری و بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران و كاراكردنی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان هەردوولا.

ھەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران گرنگی ھەیە بۆ ھەردوو وڵات و گشت ناوچەكە، ھەروەھا ئاماژەی بەهەوڵەكانی عێراق كرد بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و مسۆگەركردنی ئارامی ناوچەكە.

هاوكات، وەزیری دەرەوەی ئێران پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتكردەوە، ھەروەھا جەختیكردەوە كە ئێران چاوی لەپتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ھاریكاری ئابووری و بازرگانییە لەگەڵ عێراق، ھەروەك بەگرنگییەوە باسی لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی عێراق كرد بۆ كەمكردنەوەی بارگرژییەكانی ناوچەكە.

No description available.

No description available.