سەردێر

لیتوانیا پەنابەرە عیراقییەكان دەنێرێتەوە

خەڵك-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، لەگەڵ گابرلیوس لاندسبیرگیس وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لە نیویۆرك كۆدەبێتەوە، و دۆسێی عیراقییەكانی نێو كەمپی پەنابەران لە وڵاتەكە، تاوتوێ‌ دەكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاوكرایەوە”حسێن چاوی بە لاندسبیرگیس كەوتووە لە پەراوێزی بەشی باڵای كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە خولی 76، و لە چاوپێكەوتنەكەدا گفتووگۆ لەبارەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرا، و بابەتی هاووڵاتیانی عیراقیش كە لە كەمپەكانی پەنابەرانن لە ليتوانيا، تاوتوێ‌ كرا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”حسێن تەئكیدی لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێكارەكان كردۆتەوە بۆ ئاسانكاریی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان لەڕێی دەركردنی بەڵگەنامەی پێویست و فەراهەمكردنی گەشتی تایبەت بۆ گواستنەوەیان بۆ عیراق، ڕێنمایی كردنی نێردەی عیراقیش دەكرێت، تا بەدواداچوون بۆ بابەتەكە بكات، وێڕای سەردانی وڵاتەكە و دەربڕینی خەمخۆری عیراق بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆسێیە و زامنكردنی سەلامەتی ئاسایشی هاووڵاتیانی”.

لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا”ستایشی گیانی هاریكاریی و ئاسانكارییەكانی حكومەتی عیراقی كردووە كە بایەخێكی ڕاستەقینە و بەردەوام دەدات بە زامنكردنی گێڕانەوەی هاووڵاتیانی لە لیتوانیا، ئاماژەی بە یاسا نیشتمانییەكانی لیتوانیاش كردووە لەو بارەیەوە كە پەڕینەوەی ناشەرعی لە سنورەوە ڕووبەڕووی لێپێچنەوەی یاساییان دەكات”.

وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێكراوە”هەردوولا لەسەر گرنگی ئاڵوگۆڕكردنی سەردانەكانی نێوانیان ڕێكەوتن، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسەكە”.