سەردێر

ڕێنماییەكان بۆ گواستنەوەی خوێندكاران ڕاگەیەنرا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ ڕێنماییەك نییە ڕێگر بێت لە گواستنەوەی خوێندكاران لە خوێندنگەیەك بۆ خوێندنگەیەكی دیكە.

لە نووسراوێكدا كە واژووی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەكانی كردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و ئامادەییەكان ئاگادار بكەنەوەكە هیچ ڕێنمایی و بڕگەویەك نییە كە ڕێگر بێت لە گواستنەوەی قوتابیان و خوێندكاران.
ئاشكراشیدەكات، گواستنەوەی خوێندكاران لەنێوان قوتابخانەو خوێندنگەی “حكومی و حكومی” لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی تاكو 12ی ئامادەیی و هەروەها لەنێوان قوتابخانە و خوێندنگەی “حكومی بۆ ناحكومی” كار بە مادەی 55 ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2013 بكرێت.

دەقی نووسراوەكە