سەردێر

كارەبای سلێمانی: لە 8 مانگدا، زیاتر لە 152 ملیار داهاتمان هەبووە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داهاتی هەشت مانگی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی ڕابردوو زیادی كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەپێی ئامارەكانی بەشی كاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتیمان داهاتی كارەبا ئەمساڵ تا كۆتایی مانگی هەشت (١٥٢ ملیار و ٥٤٦ ملیۆن و ٢١٧ هەزار دینار ) بووە، لەكاتێكدا هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو داهاتی ئەو هەشت مانگە (١٥٢ ملیار و ٥٣٠ ملیۆن و ٦٦٤ هەزار دینار) بووە.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە كارگە گەورەكان پارەیان داوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی مامەڵەكانیان بڕی پارەكانیان بۆ ناو داهاتی ئەو هەشت مانگە نەهاتووە و لە دوای داهاتی مانگی هەشت دەردەكەوێت.