سەردێر

ڕۆیشتنی كومان لە بەرشەلۆنە یەكلایی بۆوە

خەڵك-
ڕۆیشتنی ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی لە ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە، تەنیا پەیوەندی بە كاتەوە هەیە، ئەمەش بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیانەی كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاوكرانەوە.


بەرنامەی “ئەلشیرجیتۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنە بڕیاریدا لەگەڵ كومان بەردەوام نەبێت لە سەركردایەتیكردنی تیپەكە لەم وەرزەدا، یانە كەتەلۆنییەكەش لەگەڵ گەیشتن بە ڕێكەوتن لەگەڵ ڕاهێنەرێكی تر، ڕۆیشتنی كومان ڕادەگەیەنێت.

بەرشەلۆنە لە ڕیزبەندی كۆتایی گروپەكەیدایە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بە هەمان شێوە 4 خاڵی لە كێبڕكێی لالیگا لەم وەرزە لەدەستدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ماڵپەڕی (كاڵچیۆ میركانۆ)ی ئیتاڵی، ئەو ناوانەی بڵاوكردەوە كە دەبنە جێگرەوەی كومان لە كورسی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە.

،ماڵپەڕەكە دەڵێت، بۆ چەند مانگێكە گفتووگۆ لەنێوان ئیدارەی بەرشەلۆنە و چاڤی هێرنادز ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری بەردەوامە، تا جێگەی كومان بگرێتەوە.
(كاڵچیۆ میركانۆ) باس لە هەڵسەنگاندنی دوو ناوی ئیتاڵی دەكات لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆكی بەرشەلۆنە، كە لە ئەندریا پیرڵۆ ڕاهێنەری پێشووی یوڤنتۆس، و ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری پێشووی ئینتەر میلان پێكدێن.

ماڵپەڕەكە پێیوایە، فەلسەفەی ئەو ڕاهێنەرانە لەگەڵ قۆناغی ڕاگوزەری ئێستاى بەرشەلۆنەدا یەكانگیرە.

بەرنامەی “ئەلشیرجیتۆ” پێیوایە، پێرڵۆ لەو ناوانەیە كە لەلایەن لاپۆرتاوە جێگەی سەرسامییە، بە هەمان شێوە ناكرێت چاڤی لە لیستی كاندیدەكان بۆ ئەو ئەركە دووربخرێتەوە.

پێرڵۆ بە سێ‌ گۆڵی بێبەرامبەر لە یاریگای (كامپ نۆ) بەسەر بەرشەلۆنەدا سەركەوت، كاتێك سەركردایەتی یوڤنتۆسی دەكرد لە خولی گروپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی ڕابردوو.