سەردێر

باڵێوزی ئەمریكا لە بەغدا: نامانەوێت ببین بە بار بەسەر عیراقەوە

خەڵك-
باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا باس لەو ئاڵەنگارییانە دەكات كە لەناوخۆ و دەرەوە ڕووبەڕووی حكومەت عیراق بونەتەوە و دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان نایەوێت ببێت بە بار بەسەر حكومەتی عیراقەوە، بەڵكو دەیەوێت ببێتە فاكتەرێكی یاریدەدەر.

ئەم قسانەی ماتیۆ تۆڵەر باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، لە میانی چاوپێكەوتنی بوو لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و لە چاوپێكەوتنەكەدا تۆڵەر ڕایگەیاند”عیراق خاوەنی مێژوو و شارستانی و پێشكەوتنە و لایەنی لێكچوونی نییە لەگەڵ ئەفغانستان”، تەئكیدی لەسەر ڕێزگرتنی ویلایەتە یەكگرتووەكانیش كردەوە بۆ سەروەریی عیراق و دامەزراوەكانی.

بە وتەی تۆڵەر”ئەمریكا عیراقێكی بەهێز و ئارام و سەقامگیریی دەوێت، بوونی هێزە ئەمریكاییەكانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و لەسەر داوای حكومەتی عیراقە، هێزە ئەمریكاییەكان داگیركەر نیین، بەڵكو بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی عیراقن لە ئەركەكانیان.