سەردێر

توركیا داعشێكی عیراقی دیپۆرت دەكاتەوە

خەڵك-
هاووڵاتییەكی عێراقی كە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر كراوە، لەلایەن دەسەڵاتدارانمی دیپۆرت دەكرێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانمسی (ئەنادۆڵ)ی توركی” ئەو هاووڵاتییە عیراقییە لە میانی هەڵمەتێكی تیمەكانی هۆبەی هەواڵگریی و هۆبەی دژەتیرۆر لە 15 ئەیلول لە شارۆچكەی ئیلكئادم دەستگیر كراوە، و لەدوای تەواوكردنی رێوشوێنەكانی ئاسایش، لەسەر ڕاسپاردەی داواكاری كۆماریی، بڕیاردرا دیپۆرت بكرێتەوە”.

بە گوێرەی هەواڵ، ئەو تۆمەتبارە عیراقییە بە مەبەستی دیپۆرتكردنەوە ِرادەستی هۆبەی دەروازە گومركییەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە كۆچبەران كراوە.