سەردێر

هەولێر.. چەند پارچە شوێنەوارێكی سێ هەزار ساڵە دۆزرانەوە

 

خەڵك-ئارام سەردار

دوای گەڕان و كنە و پشكنین لە گردی لەشكر لە شارەدێی كەسنەزان ژمارەیەك پارچەی شوێنەواری دۆزرانەوە كە تەمەنیان بۆ سێ هەزار ساڵ زیاتر دەگەڕێتەوە، بەهۆی دروستكردنی شەقامی ١٥٠ مەتری بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر ئاشكرای دەكات، ١٥ شوێنی شوێنەواری بەر شەقامەكە دەكەون.

نادر بابەكر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی كنە و پشكنین و هەڵكۆڵین لە گردی لەشكر لە شارەدێی كەسنەزان لەپارێزگای هەولێر بە هاوبەشی لە نێوان زانكۆی ئۆتۆنۆمی بەرشلۆنەی ئیسپانی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر و بەشی شوێنەواری زانكۆی سەڵاحەدین لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدا.

دەشڵێت، گردی لەشكر كە ١١ مەتر بەرزییەكەیەتی بەپێی ئەنجامی دەست كەوتوو ژمارەیەك پارچەی شوێنەوری دۆزراونەتەوە تەمەنی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هەروەها بینایەك لەو گردە دۆزراوەتەوە كە لە خانوویەكی ئاسایی گەورەترە و ئێسكە پەیكەری سێ كەسیش دۆزراونەتەوە و ئێسكەپەیكەری مرۆڤێكیش دۆزراوەتەوە كە ئافرەتە و مۆرێكی فەرمی لەگەڵدابووە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان وادەردەكەوێ ئەو ئافرەتە كەسێكی دەسەڵاتداربووبێت.

No description available.

باسی لەوەشكرد، مێژووی ئەو گردەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی وەركا ٤ هەزار ساڵ پلش زایین تا هەزارەی پێش زاین بووە، لە ڕووی زانستی شوێنەوارییەوە بە نەینەوای پێنج ناسراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا دەستكراوە بەدروستكردنی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری، لە بەشی یەكەم و دووەمی شەقامەكە هیچ شوێنێكی شوێنەواری بەر شەقامەكە نەكەوتوون بەڵام لە بەشەكانی دیكە ١٥ شوێن بەر شەقامەكە دەكەون، بۆیە دەبێت هەوڵ بدرێت و شەقامەكە لەم شوێنەوارانە لا بدرێن.

وتیشی، لە ئەنجامی هەڵكۆڵین لەگردی لەشكر وا دەردەكەوێ ئەو ناوچەیە وەك ناوەندێكی بازرگانی بۆ ناوچەكانی دیكەی كوردستان فەرمانی دەركردبێ.

No description available.

No description available.

No description available.