سەردێر

مەسرور بارزانی: زانایانی ئاینی ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە پرسە نیشتیمانیەكاندا

خەڵك
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی 51مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە.

پەیامێكدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت ،”زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەرگریكردن لە پرسە نیشتمانییەكان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەكەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە كوردستان”.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یادی پەنجاو یەك ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

لە یادی پەنجاو یەك ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆك و مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.

زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاویان ھەبووە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بەرگریكردن لە پرسە نیشتمانییەكان و گەشەپێدانی هزری میانڕەوی و بەیەكەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی لە كوردستان. هیوادارام زانایانی ئایینی، بەردەوام بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تووندڕەوی و برەودان بە لێبوردەیی و داكۆكیكردن لە ماف و دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

2021/9/21