سەردێر

هەولێر.. دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا

دانیشتووانی گەڕەكی تۆپزاوای هەولێر گردبوونەوە

خەڵك
دانیشتووانی گەڕەكی تۆپزاوای هەولێر گردبوونەتەوە و شەقامی سەرەكی بەستنەوەی گەڕەكی ژیان و تۆپزاوا و رێگای كۆیەیان گرتووە و داوای خزمەتگوزاری دەكەن.

دانیشتووانی گەڕەكەكە باس لەوەدەكەن، كە هاوینان لەبەر تۆز و خۆڵ و زستانانیش لەبەر جۆگەلە و قوڕاو ژیانیان سەخت بووە خوێندكارەكانیان بە ناڕەحەتی دەگەنە خوێندنگە بۆیە داوای چاككردنی ڕێگاكان دەكەن.

ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن، پێیان وتوون تەنها بەردەم دەرگای قوتابخانەكەیان بۆ چاكدەكەن، بەڵام ئەوان دەڵێن لەناو گەڕەكەكانیشدا ژیانیان سەختە و شەقامەكە چۆڵ ناكەن تاوەكو بەڵێنێكیان پێنەدرێت.

ئاماژە بە ئەوەشدەكەن، ئەوان ئاوەڕۆیان نییە و خوێندنگەكەشیان بچووكە چوار خوێندكار لەسەر یەك رەحلە دادەنیشن.