سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 21-9-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 250 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.
ئاشكراشیكرد، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بەغدای پایتەخت بە 147 هەزار و 175 دینار مامەڵەی پێكراوە.
وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكای بە 2 ملیۆن و 702 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.