سەردێر

دوو كاندیدی هەڵبژاردنەكان دوورخرانەوە

خەڵك-

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، دوو كاندیدیان دوورخستووەتەوە و هۆكاری دوورخستنەوەشیان ئاشكرا دەكەن.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە نووسراوێكی فەرمیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەریەك لە كاندیدان محەمەد مەهدی عەبد عامری و سەڵاح مجەبەل تاهیر سویدی، بەهۆی پابەنەبوون بە بنەماكانی هەڵبژاردن كە پێشتر واژۆیان لەسەر كردووە لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەو دوو كاندیدە بەهۆی هێرشكردنەسەر دادگاكان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، لە كاندیدبوون دوورخراونەتەوە و دەنگەكانیشیان هەژمار ناكرێت.

جەختی لەوەش كردەوە، ئیدارەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆن ڕادەسپێرن، چاودێری دادوەری دژ بەو دوو كاندیدە بكات، ماوەی 3 ڕۆژیش لەبەردەمیاندا دەبێت بۆئەوەی تانە لەبڕیارەكەی كۆمسیۆن بدەن.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە لە 10ی ئۆكتۆبەری 2021 بەڕێوەبچێت 3 هەزار و 244 كەس خۆیان كاندید كردووە و كێبڕكێ لەسەر 329 كورسی پەرلەمانی دەكەن.