سەردێر

ڕوسیا: دژی سیناریۆی دابەشكردنی سوریاین

خەڵك-

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا مەترسیی دابەشكردنی ئەو وڵاتەی دروستكردووە.

سێرگی ڕیباكۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە تۆڕی (RT) ڕاگەیاند، یەكێك لە هۆكارەكانی ناسەقامگیری و بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەكان لە سوریا ئامادەبوونی نایاسایی ئەمریكایە لە سوریا.

وتیشی”ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریكا ئەوان لە سوریا سیناریۆی دابەشكردنی ئەو وڵاتەی لە پشتە”.

ئاشكراشیكرد، ئێمە دژی ئەم سیناریۆ دەوەستین و بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاو هەڵدەگرین كە خوازیاری پاراستی یەكپارچی و سەروەریی خاكی سوریایە.