سەردێر

ئەبدەیتە نوێیەكەی ئەپڵ سەرسوڕهێنەرە

خەڵك-
وابڕیارە كۆپی نوێی سیستمی ئەبدەیتی مۆبایلەكانی ئەپڵ لەمڕۆ دوو شەممەوە بخرێتە بواری جێبەجێكردن، ئەمەش دوای چەند ڕۆژێك لە دەستپێكردنی كۆمپانیا زەبەلاحەكە بە كۆپی نوێی مۆبایلەكانی ئایفۆن.


سیستمی ئەبدەیتی نوێی (ئای ئۆ ئێس 15)، تایبەتمەندی نوێ‌ بۆ بەكارهێنەرانی پێشكەش دەكات، بەڵام بەپێی ناوچە كاتییەكان لە جیهاندا جیاوازیی هەیە.

لە هەواڵە دڵخۆشكەرەكانی ئەو ئەبدەیتە ئەوەیە كە لەخۆوەیە و بەكارهێنەران پێویستییان نییە سیستمی كارپێكردن نوێ‌ بكەنەوە.

پێشتر كۆمپانیای ئەپڵ، كۆپی ئەزمونی بۆ ئەبدەیتە نوێیەكەی ئاشكرا كرد، لەڕێی كۆنگرەی پەرەپێدەران كە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا سازكرا.

هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی كۆپی نوێی مۆبایلە زیرەكەكانی تایبەت بە ئەپڵ، كۆپی نوێی ئامێری “ئایپاد” ئای پاد یان “ئێس 15″ش بەردەست دەبێت.