سەردێر

د. بەرهەم گەیشتە نیویۆرك

خەڵك-
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بۆ مەبەستی بەشداریی لە كارەكانی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كورت كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكایەتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕوۆ گەیشتە ویلایەتی نیویۆرك بۆ بەشداریی لە كارەكانی خولی 76ی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان”.

د. بەرهەم سەرلەئێوارەی دوێنێ‌ یەك شەممە خاكی وڵاتی بەجێهێشت و بۆ بەشداریی لە كارەكانی كۆمەڵی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت.