سەردێر

لە بەریتانیا گۆشت نامێنێت

خەڵك

لە بەریتانیا گۆشت نامێنێت، بەریتانیاییەكان نیگەرانن لە سەرهەڵدانی تەنگەژەی گۆشت.

بەرهەمهێنەرانی مادە خۆراكییەكان لە بەریتانیا دوێنێ هۆشدارییان لە نەمانی گۆشت دا لە ماوەی دوو هەفتەدا لە پەیامێكدا بۆ وەزیری ئابووری بەریتانیا كواسی كوارتنگ.

بەپێی راپۆرتی بەرهەمهێنەران، بەرزبوونەوەی نرخی غاز كاریگەریی گەورەی درووستكردووە لەسەر بەرهەمهێنانی مادەی خۆراكی و دەگاتە حاڵی وەستان و نەمانی گۆشت بە تەواوی لە وڵاتدا.

كۆمپانیای ئۆكادۆ یەكێك لە بەرهەمهێنەرانی گۆشت دەڵێت: سفرەی خوانی جەژنەكانی سەری ساڵ بێ گۆشت دەبن، ئەمە رەوشی خراپی بەرهەمهێنانی گۆشتە لە بەریتانیا.

بەپێی راپۆرتی میرۆر ئەم كۆمپانیایە ناتوانێت گۆشتی بەستوو پێشكێش بكات بەهۆی كەمی غازەوە.

بەشێك لە كارگەكانی بەریتانیا داخراون بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی غازەوە.