سەردێر

كارەبای سلێمانی، كارئاسانییەكی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند

خەڵك-

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لە ڕێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیادبووەو بۆ ئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ.

دەقی ئاگادارییكە
كارەبا ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات
لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووەو بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.
لەناوشاری سلێمانی هاووڵاتیان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:
07738313100
07738313101
07738313102
07738313103
هاووڵاتیانی دەڤەری راپەڕین كەپێك هاتووە لەرانیەو قەڵادزێ و حاجیاو چوارقوڕنەو بەگشتی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313114
07738313115
هاووڵاتیانی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313117
07738313118
هەروەها هاووڵاتیانی سنووری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگردو پیرەمەگروون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاووڵاتیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:
07738313112
07738313133
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی