سەردێر

باڵای مرۆڤ كورت دەبێتەوە

لە ماوەی 20 ساڵدا بە رێژەیەكی بەرچاو باڵای مرۆڤ كورت بووەتەوە

خەڵك

بەپێی توێژینەوەیەك كە لە هۆڵەندا كراوە دوو ئەنجامی دەرخستووە كە یەكێكیان بۆ تەواوی مرۆڤایەتی جێی نیگەرانییە و ئەوەی دیكەیان بۆ هۆڵەنداییەكان جێی دڵخۆشییە.

ئەم توێژینەوە ئاشكرایكردووە كە باڵا و درێژی مرۆڤ پاشەكشەی بەرچاوی كردووە، بەڵام هێشتا هۆڵەنداییەكان درێژترینی جیهانن، لە ژنان و پیاوان، لەگەڵ ئەم پاشەكشێیەشدا.

بەپێی توێژینەوەكە لە دایكبووانی 2001 زۆر كورتترن لە لەدایكبووانی 1980.

ئێستا تێكڕای درێژی پیاوان لە 19 ساڵیەوە 182.9 سانتیمەترە، بۆ ژنان 169.3 سانتیمەترە.

هۆكاری ئەم پاشەكشێیەش گەڕێندراوەتەوە بۆ هۆكاری كۆچ و سیستمی خۆراك لە ماوەی سەدەی رابردوودا، كە گەشەی باڵای مرۆڤ لە 1980وە وەستاوە.

پیاوانی لە دایكبووی 2001 بە رێژەی 1 سانتیمەتر كورتترن لە لەدایكبووانی 1980، ژنانیش بە رێژەی 1.4 كورتبوونەوە لە هەمان ماوەدا.