سەردێر

بارزانی و شاندێكی هندستان كۆبوونەوە

خەڵك-
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ شاندێكی هندستان كۆدەبێتەوە و ڕایدەگەیەنن، كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ھەوڵێکی جیھانی و ھەمەلایەنی پێویستە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە پراشانت پیسێ، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق و سوبھاش چەندرا کەین، کونسولی ھیندستان لە ھەولێر كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق وێرای جەختکردنەوە لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەبوو، کە پەیوەندییەکانی نێوان ھیندستان و ھەرێمی کوردستان لە بواری ئەکادیمی و پزیشکی و ئابووری بەرفراوان تر ببێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەدا ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان و جەخت لەوەکرایەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ھەوڵێکی جیھانی و ھەمەلایەنی پێویستە.

ھەڵبژاردنەکان داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو، ھەردوولا ھیوایان خواست ھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ ببێتە ھۆی گۆڕانکاری ئیجابی و بەدیھاتنی داواکاری خەڵک.