سەردێر

لە جەلال ئاباد هێرشكرایەسەر ئەمارەتی ئیسلامی

خەڵك

ئەمڕۆ یەك شەممە لە شاری جەلال ئابادی خۆرهەڵاتی ئەفغانستان هێرشكرایەسەر چەكدارەكانی ئەمارەتی ئیسلامیی لە دووهەم هێرشدا لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا بۆ سەر شارەكە.

مێدیا نێوخۆییەكان بڵاویانكردەوە ژمارەیەك چەكداری برینداری ئەمارەتی ئیسلامی بۆ نەخۆشخانە راگوێزراون كە بەهۆی هێرشێكی بۆمبییەوە بریندار بوون لەسەر رێگای سەرەكی جەلال ئاباد – كابووڵ.

هیچ وردەكارییەكی دیكە لەبارەی ئەم هێرشەوە بڵاونەكراوەتەوە.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس هاوكات لە هێرشێكی دیكەدا دوو چەكدار كوژران و 19ی دیكەش بریندار بوون لە جەلال ئاباد.

هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی وەئەستۆ نەگرتووە كە بۆ یەكەمجارە لە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە كۆتایی مانگی رابردووەوە دەكرێن.

جەلال ئاباد پایتەختی هەرێمی ننگرهارە، بە پێگەی سەرەكی گرووپی خۆراسانی سەر بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش دادەنرێت، لە 26ی ئابدا هێرشێكی خوێناویان لە فڕۆكەخانەی كابوڵ كرد لەوێ 180 كەس كوژران.